بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، حوجەتولئیسلام سەید ئیسماعیل خەتیب رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا ئاڵۆزترین و زیرەکترین و ئازایانەترین و کاریگەرترین ئۆپراسیۆنی بەرەی خۆڕاگرییە کە بۆ ڕژێمی زایۆنی کوشندە بوو و قەرەبوو ناکرێتەوە و دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی ستراتیژیی جیددی لە هاوکێشە ناوچەیی و جیهانییەکاندا.
خەتیب بە ئاماژە بە دەسەڵاتی ساختە و کارتۆنی ڕژێمی زایۆنی وتی: ئەم ڕژێمە هەرگیز ئاسایش نابینێت، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە، دابەش بوون و لێکترازانی کۆمەڵایەتی و ناکۆکی سیاسی چڕتر دەبێتەوە.
Your Comment